سەردێر

داوا دەكرێت پارێزگاكان سەرپشك بكرێن لە ڕادەستكردنی داهاتە فیدڕاڵییەكان بە بەغدا

پێویستە ئەنجومەنی پارێزگاكان بیر لەژیانی خەڵكەكەیان بكەنەوە و بەئەركی نوێنەرایەتی خۆیان جێبەجێبكەن لەپێناو ڕزگاركردنی مووچە خۆران لەو چارەنوسە ناڕونە

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پێویستە ئەنجومەنی پارێزگاكان بیر لەژیانی خەڵكەكەیان بكەنەوە و بەئەركی نوێنەرایەتی خۆیان جێبەجێبكەن لەپێناو ڕزگاركردنی مووچە خۆران لەو چارەنوسە ناڕونە.

ڕێكەوت زەكی ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لەم ھەلومورجەدا دەبێت داوا لە پەڕلەمانی عیراق بە تایبەت لیژنەی دارایی بكرێت، كە بڕگەیەك جێگیر بكەن ئەگەر حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ نەگەشتنە ڕێككەوتن ئەوا پارێزگاكان سەرپشكن لە ڕادەستكردنی داهاتە فیدڕاڵیەكان بە حكومەتی بەغدا بەمەرجی وەرگرتنی شایستەی دارایی مووچە خۆرانی پارێزگاكانیان.

ڕاشیگەیاند، پێویستە ئەنجومەنی پارێزگاكان بیر لەژیانی خەڵكەكەیان بكەنەوە و بەئەركی نوێنەرایەتی خۆیان جێبەجێبكەن لەپێناو ڕزگاركردنی مووچە خۆران لەو چارەنوسە ناڕونە، ئەگەر حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش ئەمە بە خەتەر دەزانێت با مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و خۆی فریای ژیانی موچە خۆران بكەوێت.