سەردێر

ئەو شۆفێرەی بووە مايەى گیانلەدەستدانی كەسێك و هەڵات دەستگیركرا

خەڵًك-

 

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی شۆفێرێك ڕادەگەیەنێت كە بۆتە مایەی گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی ماتۆڕسكیل و پاشان هەڵاتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”شەوی ڕابردوو لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ڕوداوێكدا شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێل لەماتۆرسكیلێكی داو هەڵات ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بەناوی ( ه ، ع ، أ ) لەدایكبووی 1993 ، بەبرینداری بۆنەخۆشخانە گواسترایەوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ڕۆژهەڵات – بنكەی پۆلیسی سەیوانی ڕاسپارد كە هەستن بە دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەریش ، لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە كرا و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا و بەسود وەرگرتن لەكامێرا چاودێرییەكانی سنورەكە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت”لەئێستادا تۆمەتبار ( د، ف ، ح لەدایكبووی 1988) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە “.