سەردێر

ڕێگایەكی سەرەكی سلێمانی- شارەزوور دادەخرێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی وارماوە لە شارۆچكەی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی پردی قەرەگۆل، ڕێگای زەڕایەن – سلێمانی دادەخرێت و دەشڵێت: “ڕێگاكە لەو ئاستەدا دەبێت بە یەك ساید”.

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری شارەدێی وارماوە بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بـەمەبەستی چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پردی قەرەگۆل، سایدی زەڕایەن/ سلێمانی بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی دەست بكەن بە چاككردن و گۆڕینی ئەو بەشانەی پردەكە، كە خراپ بووە.

بەڕێوەبەری شارەدێی وارماوە داوا لە شۆفێران دەكات، “پابەندی ڕێنماییەكانی هاتووچۆبن و خێرایی كەم بكەنەوە و لەئاست پردی قەرەگۆل سایدی بەرامبەر بەكاربهێنن، چونكە ڕێگاكە دەبێتە یەك ساید “.

May be an image of road

May be an image of 1 person and body of water