سەردێر

سەرۆكی ھۆزی ئەلعنزی كوژرا

كەمێك پێش ئێستا شێخ جەمال ئەلعنزی سەرۆكی ھۆزی ئەلعنزی لە كەركوك كوژرا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) ئەمشەو سێ شەممە 26/1/2021، لە شەقامی پێشنگای ئۆتۆمبێلەكان لە كەركوك شێخ جەمال ئەلعنزی سەرۆكی ھۆزی ئەلعنزی كوژرا.

پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تائێستا هۆكاری كوشتنەكەی نەزانراوە و بكوژەكانیشی نەناسراون و لێكۆڵینەوەش دەستی پێكردووە.

 

خەڵك – بەشی هەواڵ