سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 67 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 3433 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 4 كەس و سلێمانی 18 كەس و لە گەرمیان 2 كەس و دهۆك 43 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 983 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.