سەردێر

گۆڕان ڕەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرێت

خەڵك-

فڕاكسیۆنی گۆڕان داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات گیراوانی بادینان، كە نزیكەی ٧٠ كەس دەبن ئازاد بكات و ڕەخنەش لەحكومەت دەگرێت، كە وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بەهۆكاری دەستگیركردنی ئەو كەسانەی نەداوەتەوە، كە لەسەر چی گیراون.

گوڵستان سەعید، سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوا لەحكومەت دەكەین گیراوانی بادینان، كە نزیكەی ٧٠ كەس دەبن و تائێستاش تەنها ناوی ١٦ كەسیان لەو دەستگیركراوانە بەدەست گەیشتووە ئازاد بكات.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ڕەخنەش لەحكومەت دەگرێت، كە “وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بەهۆكاری دەستگیركردنی ئەو كەسانەی نەداوەتەوە، كە لەسەر چی گیراون”.

دەشڵێت: “سەڕەڕای بەدواداچوونەكانیان بەداخەوە حكومەت و دامەزراوەكان كائاسانیان نەكردووە بۆ بینینی ئەو گیراوانە، كە چەند مانگێكە دەستگیركراون”.

ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لەخاڵەكانی ڕێككەوتنی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەت، زیاتركردنی پانتایی ئازادی ڕادەربڕین بووه لەهەرێمی كوردستان.