گوندی عەبابەیلێ …ئەو گوندەی لە هەرسێ شۆڕشی شێخ مەحمود و شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو.
گوندی عەبابەیلێ ….. ئەو گوندەی دوای سلێمانی و هەڵەبجە و تەوێڵە قوتابخانەی تێداکراوەتەوه..
گوندی عەبابەیلێ دەکەوێتە بناری شاخی شنروێ کە دەکەوێتە ناوچە شاخاویە بەرزەکان , یەکێکە لە گوندە دێرینەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
سەرەتای دروست بونی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام کە ئاوەدان و ژیانی تێدا هەبووە بەڵگەش بۆ ئەمە بونی چەندین گۆڕی تایبەتە کەلەناو ئەم گٶڕانەدا کوپە و گۆزە نێژراوە کە جیاوازن لەو گۆڕستانانەی بەدەستوری شێوازی ئیسلام نێژراون.
مێژووی ئاوەدانکردنەوەی مێژوویەکی کۆنی هەیە بە هۆی بونی گۆڕستانەکەی کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام.
گوندی عەبابەیلێ و خوێندن
پێش ئەوەی قوتابخانەی تێدا بکرێتەوە خاوەنی حوجرە بوو کە چەندین فەقێی تێدابوو کە زانای گەورە م. باباڕەسوڵی بیدەن مامۆستای حوجرەکە بوو.
گوندی عەبابەیلێ لە دوای سلێمانی و هەڵەبجە و تەوێڵە بە چوارەمین شوێن دادەنرێت کە قوتابخانەی تێداکرابێتەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
چەندین مامۆستای گەورە خزمەتیان کردووە وەک: م. گۆرانی شاعیر و . م. حەمەسەی میرزا ڕەشید بانەی .
دوای کردنەوەی قوتابخانە بە سەدان دەرچوی زانکۆ و خانەی مامۆستایان پێگەیاندوە لە شەستەکانەوە هەتاوەکو ئێستا قوتابخانە نەبووە لە کوردستان کە مامۆستای عەبابەیلێی تێدا خزمەتی نەکردبێت…
گوندی عەبابەیلێ و بازاڕ
گوندی عەبابەیلێ پێش ئەوەی دابگیرێت ساڵی ١٩٨٧ خاوەنی بازاڕی و دووکان و قەیسەر و چایخانە بووە کەلەهەندێک شاردا نەبوە.
عەبابەیلێ بۆچی نەکرا بە ناحیە ؟
م.شاکر فەتاح تەنها بۆ ماوەی (٦) مانگ قایمقامی هەڵەبجە بوو واتە لە (٢٤ــ ٨ ــ ١٩٤٦ بۆ ٢٨ــ ٢ ــ ١٩٤٧)
م. شاکر فەتاح لە کتێبی ئاوێنەی ژینم بەم جۆرە دەڵێت : داخەکەم لە هەڵەبجە زۆر نەمامەوە تا بە دڵی خۆم ڕەنجی تێدا بدەم زۆر پێشنیازم کرد بە دامەرزاندنی (لادێی هەڵەبجە) لە گوندی عەبابەیلێ …
کە ئەو سەردەمه بە ناحیە وتراوە کارگێڕی لادێ…
بەڵێ بەداخەوە لە لایەن هەندێک کەسی دەستڕۆیشتۆی ئەو سەردەمەی هەڵەبجەوە لە بەغداد نقڵی شاکر فەتاح دەردەکەن ئاواتەکەی نایەتەدی .
ئەگەر عەبابەیلێ لە ساڵی ۱۹٤٦ بکریاتە ناحیە ئەوا پێش ناحێکانی ( سەیدسادق و سیروان و بیارە ) دەکەوت
وەگوندەکانی باکوری هەڵەبجە دەکرایە سەری دەبوە ناحیەیەکی گەورە .
عەبابەیلێ سەرەتا ناوی گوندی (سازگار) بووە، دواتر فراوان خوازی ئیسلام دەگاتە ناوچەکە و سوپای (ابوعبیدە انصاری) ساڵی (٦٣٩)ز. دێتە ناوچەکە و لەوەدوا خەڵکی گوندەکە ناوی ئەم گوندە دەگٶرن بە عەبابەیلێ.
فۆتۆ / شۆڕش وەهبی
ئامادەکردنی – سەرچڵ یونس