سەردێر

وەفدی هەرێم و ناوەند كۆدەبنەوە

كۆبوونەوەكە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و تاووتوێی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی ساڵی 2021ی عیراق دەكرێت.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان وەفدی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عیراق دەستیپێكرد.

پێشتر د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاندبوو، بڕیاربوو دوێنێ كۆبوونەوەكە بكرێت، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و د. هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی داراییش كە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گەشتی كوەیتی كردبوو، كۆبوونەوەكە نەكرا و بۆ ئەمشەو دواخرا.

خەڵك – بەشی هەواڵ