سەردێر

پارتی گۆڕانكاری لەپۆستەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا كراوە بۆیە لە ئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە پارتی گۆڕانكاری گەروە لە پۆستەكاندا بكات، ئومێدمان وایە یەكێتیش هەمان ڕێگەبگرێتەبەر.

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكانی پێشمەرگە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند ، پێشتر هەردوو لایەنی یەكێتی و پارتی گۆڕانكارییان لە پۆستەكانی ناو وەزارەت كردووە، لە پۆستە باڵاكان و لە پۆستەكانی دیكەشدا، ئەمە بەردەوامە .

وتیشی ،” لە ئێستادا دەنگۆیەك هەیە، كە برادەرانی پارتی جارێكی دیكە گۆڕانكاری گەورە لە پۆستەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە بكەن، بەڵام هێشتا دیار نیە كەی دەست بەو گۆڕانكارییە دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، یەكێتیش لە بەرنامەیدا هەیە ، گۆڕانكاری بكات و پێشتریش ئەو گۆڕانكاریەی كردووە، بۆیە ئومێد دەكەم یەكێتیش گۆڕانكاری گەورە لە پۆستەكانی خۆی لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا بكات.