سەردێر

قوباد تاڵە‌بانی بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستاندكارلە گەڵ بەغدا، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت

قوباد تاڵە‌بانی ، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستاندكار، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت، كە مە‌بە‌ستی سە‌ردانەكەی، چە‌سپاندنی رێككە‌وتنی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵە‌ لە‌سە‌ر پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ كە‌تێیدا پشكی ھە‌رێم بە ١٢،٦٧٪‏ دیاری كراوە.

لە‌ئێستادا لیژنەی دارایی ئامادە‌كاری دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و پڕۆژە‌یە‌ یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە بەمەبەستی پەسەندكردن.

وێنەکە ڕەنگە ئەمانە لەخۆبگرێت: ‏‏١ کەس‏، ‏‏‏دانیشتن‏ و ‏لە ژوورەوە‏‏‏‏