وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 94 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 937 كەسیش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4611 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 15 كەس و سلێمانی 26 كەس و لە گەرمیان 5 كەس و دهۆك 48 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 937 كەس چاكبوونەوە و 1 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3457 كەس .