سەردێر

چوار تۆمەتبار دەستگیركران

 

مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سەرچنار چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەكارهێنەری‌ مادەی‌ هۆشبەربوون.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاویكردەوە، رۆژی‌ 23/1/2021 مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سەرچناری‌ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان ئافرەتەو لەماڵێكدا لەگەڕەكێكی‌‌ شاری‌ سلێمانی‌ مادەی‌ هۆشبەبەریان بەكارهێناوە.

ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، پاش لێكۆڵینەوەكان توانرا شوێنی‌ تۆمەتباران بدۆزرێتەوە و سەرجەمیان دەستگیربكرێن، لەكاتی‌ دەستگیركرنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی‌ هۆشبەرو لەگەڵ كەلوپەلی‌ بەكارهێنانی‌ مادەكاندا.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتباران (چ، غ، ع) لەدایكبووی‌ 2000 ( م، ا، ا) لەدایكبووی‌ 2000 ( ا، ف، ع) لەدایكبووی‌ 2000 ( ف، ا، ع) لەدایكبووی‌ 2004 بەبڕیاری‌ دادوەرو بەماددەی‌ (14) ی نەهێشتنی‌ مادە هۆشبەركان بەندن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

No photo description available.

Image may contain: one or more people and people standing