سەردێر

حكومەتی هەرێم لێبرینی مووچەی وەزارەتێك ناهێڵێت

حكومەتی هەرێم لێبرینی مووچەی وەزارەتێك ناهێڵێت

 

جێگری سەرۆكی ئەركانی هێزی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت ، بڕیارە لێبڕینی مووچەی لیواكان و فێرگەكانی مەشقی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە هەڵبگیرێت و تەواوی كاری مووچەكەیان بە پارەی هاوكاری هاوپەیمانان پڕ دەكرێتەوە .

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركانی هێزی پێشمەرگە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، هاوپەیمانان بە بڕە پارەیەك هاوكاری هێزی پێشمەرگە دەكات، بۆ ئەو لیوایانەی شەڕی داعشیان كردووە، پێشتر ئەم بڕە پارەیە دەخرایە سەر حساب بانكی وەزارەتی دارایی.

وتیشی ،”ئێستا ئەو پارەی هاوپەیمانان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتیش خۆی بڕیارە بە بێ لێبڕین دابەشی بكات، كە لە ئێستادا تەنها بڕیارەكە لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و فێرگەكانی مەشق دەگرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، هیچ بڕیارێك نیە تا ئێستا ئەو هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەیە ناو دیوانی وەزارەت و شوێنەكانی دیكە بگرێتەوە .
ئەمە لەكاتێكدایە ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دەستكاری لێبڕینی وەزارەتەكەیان دەكەن، لێبڕینەكە كەمدەكەنەوە یان بە تەواوی لای دەبەن.

هاوكات شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، دەستكاری لێبڕینی وەزارەتەكەیان دەكەن، دەشڵێت، لێبڕینەكە كەمدەكەنەوە یان بە تەواوی لای دەبەن.