سەردێر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ 19 هاووڵاتی كورد كۆتاییان بە ژیان هێناوە

لەو ماوەیەدا ١١ پیاو و ٨ ژن كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، كە تەمەنی ٣ كەسیان (٢ كچ و ١ كوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە، هۆكاری زۆربەی خۆكوشتنەكانی كێشەی خێزانی و كێشەی ئابووری و هەژاری بووە

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٩ هاووڵاتی كورد لە شارە جیاجیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، كە تەمەنی ٣ كەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لەو ماوەیەدا ١١ پیاو و ٨ ژن كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، كە تەمەنی ٣ كەسیان (٢ كچ و ١ كوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە، هۆكاری زۆربەی خۆكوشتنەكانی كێشەی خێزانی و كێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

جیاكردنەوە بە پێی پارێزگاكان:

پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت (١ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای كرماشان: ٧ حاڵەت ( ٣ ژن و ٤ پیاو)
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت (٢ ژن و ٣ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (٢ ژن و ٢ پیاو)

هۆكاری خۆكوشتن
كێشەی خێزانی: ١٠ حاڵەت (٤ ژن و ٦ پیاو)
هەژاری و بێكاری: ٣ حاڵەت (١ژن و ٢ پیاو)
نادیار: ٤ حاڵەت (١ژن و ٣ پیاو)
بەشوودانی زۆرەملێ: ١ حاڵەت (١ ژن)
خەمۆكی: ١ حاڵەت (١ ژن)

شێوەی خۆكوشتن
خۆهەڵواسین: ١٠ حاڵەت (٤ ژن و ٦ پیاو)
خواردنی حەب: ٥ حاڵەت (٢ ژن و ٣ پیاو)
خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: ١ حاڵەت (١ پیاو)
خۆسووتاندن: ٢ حاڵەت (٢ ژن)
بە چەك: ١ حاڵەت (١ پیاو)

خەڵك- بەشی هەواڵ