سەردێر

هەرێم:كەسێكی دیكە بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا

لە شەو و رۆژی رابردوودا چوار هەزار و 148 كەس پشكنینی كۆرۆنایان كردووە

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو كردەوەو بەپێی ئامارەكە58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و یەك كەسیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئامارەكە هاتووە، لە شەو و رۆژی رابردوودا چوار هەزار و 148 كەس پشكنینی كۆرۆنایان كردووە، كە 1961 كەسیان دانیشتووی پارێزگای دهۆكن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە كە 21 كەسن ئەو كەسەش كە بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە دانیشتووی گەرمیان بووە.

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان