خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت كە كۆرۆنای تێپەڕاندووە و چاك بووەتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”سڵاو ئازیزان، پاش پشكنینم ئەمڕۆ دەركەوت كە چیتر هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیم”.
ئاماژەی بەوەش داوە:”لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو خۆشەویستانە دەكەم كە هەواڵیان پرسیوم و هیوای زوو چاك بوونەوەیان بۆ دەخواستم”.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستووەتەڕوو:”جارێكیتر تكا دەكەم پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆتان و ئازیزانتان لەم ڤایرۆسە بپارێزن”.
سڵاو ئازیزان، پاش پشکنینم ئەمرۆ دەرکەوت کە چیتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم. لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو خۆشەویستانە دەکەم کە هەواڵیان پرسیوم و هیوای زوو چاك بوونەوەیان بۆ دەخواستم. جارێكیتر تكا دەكەم پابەند بن بە رێنماییە تەندروستییەکان و خۆتان و ئازیزانتان لەم ڤایرۆسە بپارێزن.
— Qubad Talabani (@qubadjt) January 23, 2021