سەردێر

مونا قەهوەچی مەسعود بارزانی سەركردەی كارێزمای گەلی كوردستانە

مسعود بارزانی پێشمەرگە و سەرۆك و سەركردەی كارێزمای خەباتی ڕزگاری گەلی كوردستان و نیشتیمانە، بەڕابەڕایەتی بارزانی و قارەمانیەتی پێشمەرگە ئەفسانەی داعش تێكشكێندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، مسعود بارزانی پێشمەرگە و سەرۆك و سەركردەی كارێزمای خەباتی ڕزگاری گەلی كوردستان و نیشتیمانە، بەڕابەڕایەتی بارزانی و قارەمانیەتی پێشمەرگە ئەفسانەی داعش تێكشكێندرا.

مونا قهەوچی، سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، بارزانی لە جێی هەموو جیهان نوێنەرایەتی شەڕی تیرۆرستانی داعشی كرد و ژیانی هەزاران هاووڵاتی لەناوچە كوردستانییەكان بەهەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە بەشەهیدبوونی هەزاران پێشمەرگە پاراست.

دەشڵێت،” دوژمنان هەموو ڕێگەیەك دەگرنە بەر بۆ شێواندنی ڕاستییەكان و دروستكردنی سیناریۆی هەڵبەستراو و دوور لە ڕاستی، كە ئەمەش دەرخەری شپرزەیی دوژمنانە بەرامبەر بە گەورەیی و كارێزمایی بارزانی”.

دەقی نوسینەكەی مونا قەهوەچی :
سەرۆك مسعود بارزانی، رەمزی شۆرشگێری و بەرخودان.
سەرۆك مسعود بارزانی، پێشمەرگە و سەرۆك و سەركردەی كارێزمای خەباتی رزگاری گەلی كوردستان و نیشتیمانە، هێمای شۆرشگێری و بەرخودانە بەرامبەر بە دوژمنانی گەلی كوردستان، قارەمانیەتی و تۆماركردنی دەیان داستانی سەركەوتن تەسلیم نەبوونە، بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی و قارەمانیەتی پێشمەرگە ئەفسانەی داعش تێكشكێندرا و سەرۆك لە جێی هەموو جیهان نوێنەرایەتی شەڕی تیرۆرستانی داعشی كرد و ژیانی هەزاران هاووڵاتی لەناوچە كوردستانییەكان بەهەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە بەشەهیدبوونی هەزاران پێشمەرگە پاراست، بۆیە دوژمنان هەموو رێگەیەك دەگرنە بەر بۆ شێواندنی راستییەكان و دروستكردنی سیناریۆی هەڵبەستراو و دوور لەراستی، كە ئەمەش دەرخەری شپرزەیی دوژمنانە بەرامبەر بە گەورەیی و كارێزمایی سەرۆك بارزانی. سەرۆك رابەرێكە كە كوردستانیان بەهەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە، پارێزەری دەستەكەوتەكانی هەرێمی كوردستانە، بابەتی نەتەوەیی و كوردایەتی لە هەموو شتێك زیاتر پیرۆزتر بووە لای سەرۆك و هەرگیز سازشی نەكردووە لەسەر خاك و نیشتیمان و مافەكانی خەڵكی كوردستان بەهەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە، بۆیە وەك پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان بە پاڵپشتی و پشتیوانی سەرۆك بارزانی مافەكانمان دەستبەر و پارێزراوە و بەرێزیان داكۆكیكەری سەرسەختی مافەكانی پێكهاتەكان بە گشتی بوە، دڵنیاشین لەسەر دەستی سەرۆك دەگەیین بە ئامانج و سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی گشت مافەكانمان.
سەرشۆری بۆ دوژمنان و سەربەرزی بۆ شەهیدەكانمان