سەردێر

توركیا لەباكووری كوردستان ئۆپەراسیۆنی دەستپێكردەوە

لە پارێزگای ئاگری دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی كردووە، لە ڕێگەی 59 تیمیمەوە ئۆپراسیۆنەكە ئەنجامدەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە پارێزگای ئاگری دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی كردووە، كه لە ڕێگەی 59 تیمەوە ئۆپراسیۆنەكە ئەنجامدەدرێت .

وەزارەتی ناوخۆی توركیا ئەمڕۆ شەممە 23-1-2021 لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ژێر ناونیشانی ئەرەن-3 چیای ئاگری ئۆپراسیۆنێكیان دەستیپێكردووە، كە هەزار و 40 لە هێزەكانی جەندرمە و كۆماندۆ و پۆلیسی تایبەت و گوندپارێزان بەشداری تێدا دەكەن .

ئۆپەراسیۆنەكانی ئەرەن دژ بە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە سنووری پارێزگای ئاگری لە 11ی ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە، ئەمڕۆش قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەكە بەڕێوە دەچێت.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان