سەردێر

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان؛ عێراق مووچەی ئێمەی ڕاگرتووە

ژمارەی كارمەندانی بەنداوەكانی دۆكان، دهۆك، دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەكانی هەرێم چوارسەد كارمەندە، بەهۆی ڕاگرتنی مووچەكانیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، نامەیەكیان ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكان كردووە.

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت ، حكومەتی عێراق بۆ بەردانەوەی ئاو ئامادەیە ملیۆنەها دۆلار بداتە وڵاتانی دراوسێ، كەچی مووچەی ئێمەی ڕاگرتووە، دەشڵێت،” ماوەی چوار مانگە عێراق مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانی نەداوە، كە ژمارەیان چوارسەد كارمەندە”.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، لە مانگی 11 ی ساڵی 2017 ەوە و لەوكاتەوە كە بومەلەرزە زیانی لە بەنداوەكاندا، حكومەتی عێراق خۆی ڕاستەوخۆ مووچەی ئەو كارمەندانی ئێمەی دەدا، بەڵاًم ماوەی چوار مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانی نەداوە، كە جاران مانگانە لیژنەیەكی دەنارد و ڕاستەوخۆ مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی دەدا.

ڕاشیگەیاندووە، نەدانی مووچەی كارمەندانی ئێمە بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێمی كوردستانە و بوونی كێشە لەسەر داهات لەگەڵ هەرێم، كە ئەمەیان كردۆتە بیانوو ، بۆیە لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و كوتلە جیاوازەكانی پەرلەمان لەبارەی ڕاگرتنی مووچەكانیان قسەیان كردووە، بەڵام هەوڵەكانیان هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

ئاشكراشیكردووە، ڕاگرتنی مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە لەكاتێكدایە، 80 بۆ 90% ئەو ئاوەی لەبەنداوەكان خەزن دەكرێت، سودی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەیە، نەك هەرێم، كە زۆربەی پرۆژەكان كە لەبەنداوەكانی هەرێم سودمەند دەبن، لەو ناوچانەن كە لە ژێر دەستی حكومەتی عێراقن.

ژمارەی كارمەندانی بەنداوەكانی دۆكان، دهۆك، دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەكانی هەرێم چوارسەد كارمەندە، بەهۆی ڕاگرتنی مووچەكانیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، نامەیەكیان ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكان كردووە.