خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاشكرای دەكات، سبەینێ لە گەڕەكی شارەوانی پێوەری زیرەك دەبەسترێت و بەوهۆیەوە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە نابێت.
لیژنەی سەرپەرشتیاری تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی گەڕەكی شارەوانی، ماڵەكانی پشت بەنزینخانەی هەڵوێست و پاركی مەولانا و پشت مەلعەبەكە، كە دەكەونە سەر فیدەری (۱۷۲) سبەینێ یەك شەممه ( 24/1/2021) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.
ڕاشیگەیاندووە، بۆیە لە كاتژمێر (8 ی بەیانی تا 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.
داواش لە هاووڵاتیان دەكات، “سەرجەم ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و لەكاتی هەڵكردنی كارەبادا، یەك یەك ئامێرەكان دابگیرسێنن تاوەكو تووشی زیان نەبن”.