خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی باڵای ڕێكخراوی گەشەپێدان داوای دەستبەجێ كردنەوەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەكات، لەگەڵ دابینكردنی مووچەی تەواوەتی مامۆستایان.
ئەنجوومەنی باڵای ڕێكخراوی گەشەپێدان كۆبووەوە و جەختی لەسەر كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن كردەوە.
ئاشكراشیكرد، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی تەواوەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كوردستان دابین بكات.
ئەنجوومەنەكە جارێكی تر ستراتیژی ڕێكخراو لەسەر پەروەردەی مەدەنیانەی دروست، بۆ خزمەتی قوتابیان و لاوانی كوردستان كرایە ئەولەویەتی قۆناغەكە و داكۆكی لە مافی قوتابیان كاری هەمیشەیی گەشەپیدان دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەكان بۆ پۆلی 12 كرایەوە و پۆلەكانی دیكەش بۆ سەرەتای مانگی 3 دواخراوە، ئەمەش بۆتە جێی ناڕەزایەتی ڕێكخراوە خوێندكارییەكان.
هاوكات هلز ئەحمەد، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بۆ بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە، بەڵكو بەهۆی پێنەدانی مووچەی تەواوەتی مانگەنەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە.