خەڵك- بەشی هەواڵ
لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك پردی ئەبو سەنا، دوو كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (فۆرد تۆرس و نیسان ئەڵتیما و ئوتومبێلی بارهەڵگری تەنكەری گواستنەوەی سووتەمەنی) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك پردی ئەبو سەنا ڕوویدا.
ڕاشیگەیاندووە، هۆكاری ڕووداوەكە ئەگەڕێتەوە بۆ ئوتومبێلی یەكەم فۆرد تۆرس بە هۆی تیژڕەی و لە دەستدانی كۆنتڕۆڵ بووە هۆی بریندار بوونی دوو كەس.