خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێكی نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كە وێنەی ددراوە بە (خەڵك) ئەمڕۆ هەینی 22-1-2021 هیچ حاڵەتێكی مردن بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە و تەنها 2 كەسیش لە نەخۆشخانە داخڵ كراون و لە بەرامبەردا 5 كەس دەرچوون لە نەخۆشخانە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ-ش هیچ حاڵەتێكی داخڵبوون لە نەخۆشخانە و مردن بە كۆرۆنا تۆمارنەكرابوو.