خەڵك- بەشی هەواڵ
هێرش و بۆردوومانەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردەوە و لە گوندێكی نزیك دهۆك سێ كەس، كە دووانیان منداڵن بریندار بوون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندێكی نزیك حاجی ئۆمەرانیان بۆردومان كرد و بەهۆیەوە حەسارێكی مەڕوماڵات خاپووربوو، كە تێیدا دەیان سەر ئاژەڵ كوژران.
هاوكات، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان گوندی (گرێ)یان لە سنووری شارەدێی چەمانكێ لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد و بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون.
بەپێی وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەكە، دووان لە بریندارەكان منداڵن و هەر سێ قوربانییەكە ئەندامی یەك خێزانن.