خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی هەڕەشەی هێرشكردنەسەر هەرێمی كوردستانی كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان لە دوای نوێژی هەینی لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاند لە شەوێك و لە هەر كاتێكدا بێت هێرشدەكەینە سەر شنگال بۆ كۆتایهێنان بە تیرۆرستان.
لە دوو رۆژی رابردوودا خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا و یەشار گولەن سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا سەردانی هەولێر و بەغدایان كرد لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كۆبوونەوە.
لە راگەیەنراوە فەڕمییەكاندا ئاماژە بە هاوكاری و هەماهەنگی ئەنقەرە لەگەڵ هەرێم و بەغدا كراوە بۆ شەڕی تیرۆر.
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان، ئەنقەرە چەند پێشنیازێكی داوەتە هەرێم و بەغدا بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ سەر پەكەكە لە شنگال و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.