خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی چەند ڕێنماییەك دەداتە هاووڵاتیان.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕێی (تۆڕی میدیایی خەڵك)ەوە چەند ڕێنماییەك دەداتە هاووڵاتیان و داوادەكات، لەكاتی دابەزینی پلەی گەرما، ئاونەڕێژنە كۆڵان و شەقامەكان چونكە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و كارەساتی ئۆتۆمبێل و كارەساتی دڵتەزێنی لێ دەكەوێتەوە.
دەشڵێت، پێوەری ئاو داپۆشن بۆئەوەی نەبێتە شكاندنی، هەروەها دەزولەیەك ئاو بكەنەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو .
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات، لەكاتی بەستنی بۆری ئاودا كەمێك ئاوی گەرم بكەن بە بەلوعە و بۆرییەكاندا بۆئەوەی نەبێتە هۆی شكاندنیان.