سەردێر

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران

وێنەی ئەرشیف، بەفر بارین لە سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری بەستنی شەقام‌ و ڕێگە‌وبانەكان هەیە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی وەك (ئەزمەڕ‌و گۆیژە)، داواش لە شۆفێران دەكات سەردانی ئەو شوێنانە نەكەن.

بەپێی ئاگادارییەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگەی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە” شۆفیران ئاگادار دەكرێنەوە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە لەسەعاتەكانی داهاتوودا ئەگەری بەستنی شەقام‌ و ڕێگە‌وبانەكان هەیە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی وەك (ئەزمەڕ‌و گۆیژە)”.

هاتووچۆی سلیمانی لە ئاگادارییەكەیدا، داوا لەشۆفێران دەكات “سەردانی ئەو شوێنانە نەكەن، بەتایبەت لەكاتەكانی درەنگانی شەودا، تا تووشی هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو نەبن”.