سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

تەندروستی هەرێم؛ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 77 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە دوو حاڵەتی لە سلێمانی تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4130 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 17 كەس و سلێمانی 22 كەس و لە گەرمیان 4 كەس و دهۆك 34 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 923 كەس چاكبوونەوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3452 كەس .