خەڵك- بەشی هەواڵ
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هاوخەمی خۆی بۆكەسوكاريى قوربانيانىە تەقینەوەكەی بەغدا دەردەبڕێت و ئامادەیی حكومەتی هەرێمیش دەخاتەڕوو بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی و هاوكاريى..
بارزانی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند:”بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی هێرشە تیرۆریستییەكەی بەغدامان پێگەیشت”.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتەكەیدا، هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاریی قوربانییان دەخاتەڕو و دەڵێت”ئێمە لەگەڵتانداین لەم كاتە ناهەموارە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی پێشكەشكردنی هەموو یارمەتی و هاوكارییەكە”.
ئەمڕۆ لە ناوچەی تەیەران لە بەغدای پایتەخت، دوو تەقینەوەی خۆكوژی ڕویداياندا و بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانیش، 28 كەس كوژراون و 88 كەسی تر برینداربوون.