سەردێر

سالار مەحمود؛ جۆو بایدن بایەخی بۆ كورد نابێت

سالار مەحمود؛ جۆوبایدن بایەخی بۆ كورد نابێت

بەشی – هەواڵ
ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت ، ئەگەر كورد یەكگرتوو نەبێت و خاوەن یەك پرۆژەی هاوبەشی نیشتمانی نەبێت، بە دڵنییایەوە بایدن و ئیدارەكەی بە خۆڕایی پشتیوانی دۆزەكەمان نابن.

سالار مەحمود ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆكۆماری عیراق لە نوسینێكدا باسی لەوە كردووە، كە بەم بێ بەرنامەیی و پەرتەوازەییەی ماڵی كورد و نەبوونی پرۆژەی چاكسازیی راستەقینە و بەردەوامی گەندەڵی و ناشەفافیەت و دۆستەكان لەدەست دران، جۆوبایدنی ئێستا هەمان بایدنی سەردەمی جەلال تاڵەبانی نیە، ئەم بۆچوونە بۆ بریت ماكگۆركیش تەواوە.

دەشڵێت،”دەرفەتێكی نوێیە بۆ گرێدانەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیدارەی جۆوبایدن لەسەر بنەمای هەبوونی پرۆژە و یەك گوتاری لە ئاستی عیراق و جیهان، چاكسازی و بەخۆداچوونەوەش لەناوخۆی كوردستان”.

ڕاشیگەیاندووە ، سەردەمی دۆناڵد ترامپ بڕوا و نەیەتەوە بە بەخوێن ساردی ئەوان و هەڵەی خۆمان كوردستان گەڕێنرایەوە بۆ ساڵی۲٠٠۳.