بەشی – هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی پێكداداندا دوو هاووڵاتی برینداربوون بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 20/1/2021 لە ڕێگای نێوان ( كەلار – كفری ) نزیك گوندی سەیدە ، ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان ( نیسان پیك ئاب و ئۆپڵ ) روویدا.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە له ئەنجامی ڕووداوەكە دوو كەس بریندار بوون ، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە كران، لێكۆڵینەوەش لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لە لایەن تیمەكانی هاتووچۆ دەستی پێكردوە .