سەردێر

هەرێمی كوردستان، 68 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 68 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 3270 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 15 كەس و سلێمانی 13 كەس و لە دهۆك 38 و لە گەرمیان 2 یەك كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 995 كەس چاكبوونەوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە هەرسێكیان لە پارێزگەی سلێمانی بوون.

ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا، بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 100 حاڵەت بوو، كەمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتیان هاندەدات، پابەندبن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی تا بەدووربن لەو پەتایە كە هێشتا مەترسی لەسەر كۆمەڵگە ماوە.