سەردێر

“بۆ شەڕی شنگال پشتیوانی عێراقین”

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند بۆ پاككردنەوەی شنگال لە پەكەكە ئامادەن هاوكاری پێشكەشی عێراق بكەن.

خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند، توركیا ئامادەیە هاوكاری و پشتیوانی عێراق بكات بۆ پاككردنەوەی شنگال و ناوچەكە لە تیرۆر لە كاتێكدا پێویست بێت، بەپێی هەواڵی كەناڵی anews.

وەزیری بەرگری توركیا، وتیشی: ئەنقەرە ئامادەیە بۆ پشتیوانیكردن لە پاككردنەوەی ناوچەكە لە تیرۆر، توركیا ئامادەیە پشتیوانی عێراق بكات لە پاككردنەوەی ناوچەی شنگال لە تیرۆر كاتێك پێویست بێت.

ئەم لێدوانە دوای سەردانەكەی خولوسی ئاكار بوو بۆ بەغدا و هەولێر لە دوو رۆژی رابردوودا كە بەپێی راگەیەنراو و سەرچاوەكان باسیان لە رێگریكردووە لە هەڕەشەكانی تیرۆر لە عێراقەوە بۆ سەر خاكی توركیا و شەڕی پەكەكە.

ئاكار دەشڵێت: عێراق و توركیا و هەولێر هاوكاری یەكدی دەكەن لە شەڕی تیرۆر.