سەردێر

دایكی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دایكی مەزڵوم كوبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای كوردستان كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، دایكی مەزڵوم كوبانێ (خزنە حاجی حسێن) لە تەمەنی 76 ساڵیدا لە ڕۆئاوای كوردستان كۆچی دوایی كرد

لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا، ناوی مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە كاتی شەڕەكانی دژ بە چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە ڕۆژئاوای كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دەركەوت و بووە جێگەی باسی زۆرێك لە میدیاكانی جیهان.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، خالید عەزیز عەبدی باوكی مەزڵوم كوبانێ تەمەنی 84 ساڵە و هێشتا لە ژیاندا ماوە و بە یەكێك لە كۆنترین پزیشكی رۆژئاوای كوردستان دادەنرێت و لە ساڵی 1960دا یەكێتی قوتابییانی كوردی لە سوریا دامەزراندووە.