سەردێر

لە سلێمانی نزیكەی 22 هەزار كەس سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 21 هەزار و 602 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییەكانی سەنتەری شەكرەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو نەخۆشانەی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە 20 هەزار و 187 نەخۆش دانیشتووی شاری سلێمانی و دەوروبەری بوون و 1358 نەخۆش ئاوارەكانی عێراق بوون و 57 نەخۆش ئاوارەكانی دەرەوەی عێراق بوون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو نەخۆشخانەی ساڵی رابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 8 هەزار و 844 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 12 هەزار و 758 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون.

هەر بەپێی ئامارەكەی تەندروستی سلێمانی، “3 هەزار و 381 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 13 هەزار و 272 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە”.