خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 100 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 3580 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 14 كەس و سلێمانی 42 كەس و لە گەرمیان یەك كەس و دهۆك 42 و هەڵەبجە یەك كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 961 كەس چاكبوونەوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.