سەردێر

هاتووچۆ سزایەكی دیكەی بۆ شۆفێران ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران لە بەستنی گڵۆپی زیادە و بلاجكتۆر بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان و ئاشكرای دەكات، كە سزاكەی 40 هەزار دینارە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەستن و دانانی هەموو جۆرە گلۆپ و بلاجكتۆرێك، كە كار بكاتە سەر چاوی شۆفێرانی تر لەدواوە ئۆتۆمبێل قەدەغەیە و سزای لەسەرە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەكات، “سەردانی دوكانی جوانكاری ئۆتۆمبێل نەكەن بۆ دانان و بەستنی گڵۆپ و بلاجكتۆر و ئەو كارە نەكەن بە پیشەی ڕۆژانەیان، چونكە خۆیان زەرەر دەكەن”.

دەشڵێت: “شۆفێری سەرپێچیكار سزای دارایی دەدرێت، كە بڕەكەی 40 هەزار دینارە”.

فازڵ حاجی وێنەی تەكسییەكی بڵاوكردۆتەوە، كە بلاجكتۆری لەدواوەی ئۆتۆمبێلەكەی بەستووە و دەڵێت: “ئەو شوفێری تاكسیە، كە بە ڕۆژێك 40 هەزار دینار ئیش ناكات، بەڵام بەیەك خولەك پارەكەی دانایەوە و سزای بۆ نووسرا”.