سەردێر

پۆلیسی سلێمانی 3 تەقەكەری دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سێ تەقەكەر دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ سێ تەقەكەریان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی‌ جیاجیای‌ ناو شاری‌ سلێمانیدا تەقەیان كردبوو.

ئاشكراشیكرد، دوای‌ بەدواداچوون ‌و كۆكردنەوەی‌ زانیاری‌ وورد لەسەر سێ تۆمەتبار كە لەچەند شوێنێكی‌‌ شاری‌ سلێمانی تەقەیان كردبوو، پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ توانیان هەرسێ تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن‌ و ڕووبەڕووی‌ یاسایان بكەنەوە.

ڕوونیشیكردەوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكانیشدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك لەجۆری (شۆفرلێت- ئۆبترا) و لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ت، ع، م) لەدایكبووی‌ 2004) و (م، ح، م) لەدایكبووی‌ 2001) و (ب، ن، ج) لەدایكبووی‌ 2002) بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.