خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩/١/٢٠٢١ شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی بەسەرۆكایەتی زەعیم عەلی سەردانی حزب و لایەنە توركمانیەكان دەكەن و لەگەڵیان كۆدەبنەوە، ئێستاش شاندەكە لەگەڵ پارتی چاكسازی توركمان و چەند پارێكی تری توركمان لەكۆبوونەوەن
بڕیارە شاندەكەی پارتی هەر ئەمڕۆ سەردانی بەرەی توركمانی دەكات و لەگەلیان كۆدەبێتەوە، دواتریش سەردانی پارتی كرێكاران ڕەنجدەرانی كوردستان.
هەر دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی پارتی لەگەڵ پارتی گەشەپێدانی توركمان كۆدەبنەوە، لەگەڵ ئەم پارتانەدا تاوتوێی ڕەوشی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەكرێت .