خەڵك-بەشی هەواڵ
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ لایەنە توركمانییەكان كۆدەبێتەوە و بڕیاریشە لەگەڵ پێكهاتەی كریستیان و مەسیحییەكانیش كۆببێتەوە. ئەمڕۆ سێ شەممە كاتژمێر 10:00ـی پێشنیوەڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ پارتی چاكسازیی توركمانی و چەند پارتێكی دیكە كۆدەبێتەوە.
دواتر سەردانی بەرەی توركمانی دەكات و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرەی توركمانی، كاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆ شاندی پارتی سەردانی پارتی گەشەپێدانی توركمانی دەكەن.
ئەم زنجیرە كۆبوونەوەیەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ لایەنە سیاسی و پێكهاتەكان بەردەوام دەبێت و بڕیاریشە لەگەڵ پێكهاتەی كریستیان و مەسیحییەكانیش كۆببێتەوە.