سەردێر

وێنە.. وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە هەولێر

خەڵك – ئارام سەردار

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانوونی دووەمی 2021 خەڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا دوای سەردانێكی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق ئەمشەو لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لێكرا.

بەپێی زانیارییەكانی دەست (تۆڕی میدیایی خەڵك) كەوتووە، خەڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا كە یاشار گولەر، سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا یاوەریی دەكات سبەینێ‌ لەگەڵ لێپرسراوە باڵاكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانیش بریتی دەبن لە ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوكاریی سەربازی.

سەردانەكەی وەزیری بەرگری توركیا لەكاتێكدایە ساڵی ڕابردوو، بڕیاربوو لە 13ی ئابی 2020 سەردانی عیراق بكات، بەڵام كوژرانی دوو ئەفسەری پلە باڵای هێزەكانی پاسەوانی سنووری عیراق بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا، عیراق سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە.