سەردێر

خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 بڵاودەكرێتەوە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”بە هاوپێچی نوسراومان خشتەی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2020- 2022)تان بۆ دەنێرین”.

ئەم خشتەیە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە و تەنیا پۆلی 12ی ئامادەیی دەوام دەكەن، بەو پێیەی بە قۆناغێكی گرنگی خویبَندن دادەنرێت، تائێستاش وەزارەتی پەروەردە بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بۆ قۆناغەكانی تر نەداوە.