سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە هەولێر 6 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی پێدادانی ڕووبەڕووی دوو ئۆتۆمبێل لە سەر ڕێگای هەولێر- خەبات، 6 هاووڵاتی بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش لە ڕووداوەكە كەوتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە كاتژمێر30و1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر- خەبات لەنزیك مەفرەقی تۆبزاوا پێكدادانێكی ڕووبەڕوو لەنێوان پیكابێكی دەبڵ و مازدایەكی ساڵۆن ڕوویدا و لەئەنجامدا 6 كەس بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند، جگە لەزیانە گیانییەكان، زیانێكی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوت.

ئاشكراشی كرد، هۆكاری سەرەكی بۆ كەوتنەوەی ڕووداوەكە ڕۆیشتن بوو بەپێچەوانەی ئاڕاستەی ڕۆیشتن لەلایەن شوفێری مازداكە، بۆیە بەلایەنی خەتابار دانرا.