سەردێر

لە سلێمانی چوار ئۆتۆمبێل بەیەكدا دەدەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سلێمانی لە نزیك پردی كۆبانێ‌ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەهۆیەوە زیانی گیانی ماددی لێكەوتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 6ی كانوونی دووەمی 2021، ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل لەنزیك پردی كۆبانێ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە شاری سلێمانی ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو كەس بریندار بوون وزیانێكی زۆری ماددیشی لێ‌ كەوتەوە.