سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ پەردەی لەسەر تاوانێك هەڵماڵی

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە چەندین جۆری مادەی هۆشبەر و دەمانچە و خواردنەوەی كحولی دەستی بەسەرداگیرا و تۆمەتبارەكەش دەستگیركرا، كە بەڕەگەز عەرەبە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوای ئەوەی ئاگادار كرانەوە، كە لە شەقامی 120 مەتری نزیك گوندی ئیتاڵی ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕووی داوە و یەكێك لە شوفێرەكان هەڵاتووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.

ئاشكراشی كرد، پاش پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری هۆندا ئەكسێنت، دەركەوت كەوا شوفێرەكە ماددەی هۆشبەری پێ بووە، بۆیە دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەب بە ناوی (ع.ع.س) تەمەن 35 ساڵ دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاند، لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا دەست گیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، جامایكا، تریاك، حەشیش، چوار جۆر حەبی هۆشبەر، دوو بتڵ خواردنەوەی كحولی، دەمانچەیەكی كڵۆكی توركی، دوو مەخزەن و یەك فیشەك، كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی، “تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، ڕاگیرا”.