خەڵك- بەشی هەواڵ
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە شارۆچكەی كەلار ژن و كچێك گیانیان لەدەستدا.
مقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لەسەر شەقامی پشتێنەیی شارۆچكەی كەلار ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی تۆیۆتا پیكاپ و نیسان مینی پاص ڕوویدا.
ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی ڕووداوەكەدا دوو ئافرەت بەناوەكانی (مەنار سۆما سیروان) لەدایكبووی 2011 و (عایشە خورشید احمد) لەدایكبووی 1962 گیانیان لەدەستدا.
ئاشكراشی كرد، كە دوو كەسی دیكەش بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەیدسادق ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕووویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.