سەردێر

لە شارێكی هەرێم چاكبوونەوە لە كۆرۆنا 22 هەزار كەسی تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 141 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش كۆی گەشتی چاكبوونەوە لە پەتاكە 22 هەزار كەسی تێپەڕاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 141 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 22154 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 11130 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

تەندروستی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن و بەردەوام دەمامك ببەستن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.