سەردێر

پیرباڵ مەحمود، گەنجینەی وێژەی نەتەوەیەک

پیرباڵ مەحمود پیرباڵ مەحمود ئیبراهیم، لە ساڵی 1934دا لەدایکبووە و لە 2004.10.17، کۆچی دوایی کردووە.

بەرهەمێکی زۆری لەشیعری ناسک و پتەو بەچاپکراوی و بەدەسنووسی لەپاش بەجێماوە

ئەم شاعیرە بەهرەدارە جارێ هەر قوتابی دواناوەندی هەولێر بوو، دەستی دایە شیعر نووسین و یەکەم جار کەوتەبەر کاریگەریی شاعیرانی عەرەبی کۆچبەران وەک ئیلیا ئەبوو مازی و جوبران خەلیل جوبران و شاعیری میسری عەلی مەحمود تەها ، سەرەتا شیعری ناسکی رۆمانسی بەزمانی عەرەبی دانا کە بەنموونەی سەرکەوتووی شیعری رۆمانسی دادەنرێن.

لەهەنگاوی دووەمیشدا بە گەنجینەیەکی زۆری وێژەی نەتەوەییەوە چووە نێو گۆڕەپانی شیعری کوردی و گەلێک هۆنراوەی پتەوی لەچەند دیوانێکی شیعری بەچاپگەیاند و ناو بەناویش شیعری بەزمانی تورکمانیش دەنووسی.

شاعیر رۆڵێکی دیاری هەبووە لەیەکێتیی نووسەرانی کورد و لەگەڵ دروستبوونی ئەو رێکخراوە وێژەییەی کورد لە 1970.10.02دا بووتە ئەندامێکی چالاک و بەشداریی لەکۆنگرەی دامەزراندنیدا کردووە کە لە رۆژی 23 و 24ی حوزەیرانی 1970دا لەبەغدا بەستراوە.

لە دوایشدا بووە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر و کاتێک کە لقەکە مۆڵەتی ئیشکردنی فەرمی پێدراو کرایەوە بووە ئەندامی دەستەی ئامادەکردنی دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانسی دامەزراندنی لقەکه، کەلەڕۆژی 1971.01.15دا لەهۆڵی گەل لەشاری هەولێر بەسترا.