ئیبراھیم ئه‌مین له ساڵی ١٩٢٠ له سلێمانی له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی لەسڵێمانی ته‌واوكردووه و پاشان چووه‌ته به‌غدا له قوتابخانه‌ی خانه‌ی مامۆستایانی لادێ، له ڕۆسته‌مییه وه‌رگیراوه و له ھاوینی ساڵی ١٩٤٠دا خوێندنی ته‌واوكردووه و له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌دا كراوە به مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له پارێزگای سلێمانی و له گه‌لێك شار و دێھات مامۆستایی كردووه.
له‌ماوەی مامۆستایدا، ئه‌لفوبێیه‌كی نوێی بۆ فێركردنی زمانی كوردی داناوه و ده‌ستنووسه‌كه‌ی ناردووه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و له‌وێ له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ پهسەندكراوه و نێردراوه بۆ شالیارێتی په‌روه‌رده له به‌غدا (شالیارێتی مه‌عاریف) و پسپۆرانی ئه‌وێ و ڕێكخراوی یونسكۆش په‌سەندی ده‌كه‌ن، پاشان چاپكردنه‌كه‌ی به‌خۆی ده‌سپێرن.
به‌ر له ته‌واوبوونی چاپی ئه‌و ئه‌لفوبێیه نوێیه باڵدار له ساڵی ١٩٥٠دا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری ھه‌ولێر و ئه‌و ئه‌لفوبێیه نوێیه‌ی له ھه‌ولێر وتووەتهوه، كه له‌سه‌ر ڕێگای ڕسته‌یی ده‌گوترێته‌وه، نه‌ك پشت به ده‌نگی پیت و تاكه وشه ببه‌ستێ.
مامۆستای ئیبراھیم باڵدار ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵاتری بوو، بۆیه به ھه‌وڵ و كۆششێكی زۆر بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی له تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی قۆناغی ئاماده‌یی وه‌رگرت و له كۆلێژی بازرگانی و ئابووری له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیرا و له ئه‌نجامدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌رگرت و ھه‌ر به ئه‌وه‌نده نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ھه‌وڵیدا بچێته ئه‌مریكا و له سه‌ره‌تای ١٩٦٠كان بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له كۆلیژی سان فرانسیسكۆ له په‌روه‌رده وه‌رگرت و گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
مامۆستا باڵدار له دوای كردنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا ده‌كرێته مامۆستا له كۆلیژی ئاداب له‌و زانكۆیه‌دا. كاتێكیش كه ئه‌و زانكۆیه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ھه‌ولێر و ناوه‌كه‌ی ده‌كرێته زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌ویش لەھهولێر و له كۆلێجی ئاداب – به‌شی كوردی ماوه‌یه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه، ئینجا ده‌چێته شاری به‌غدا له زانكۆی موسته‌نسیرییه وانه ده‌ڵێته‌وه.
مامۆستا باڵدار بۆ نووسینی ئه‌لفوبێكه‌ی 36 پیتی به‌كارهێنا، كه به‌شێكی ئه‌و پیتانه له‌داهێنانی خۆی بوون و پێشتر هیچ كه‌سێكی تر به‌كاری نه‌هێنابوون، له‌و كاته‌وه تائێستا هیچ كه‌سێكی تر نه‌یتوانیووه ته‌نها یه‌ك پیتی نوێ بۆ زمانی كوردی زیاد .بكات
.ئهلف و بێی باڵدار بۆ زیاتر له 60 ساڵ سه‌رچاوه‌ی خوێندن و فێربوونی قوتابیان بوو، پتر له 35 جار چاپكراوه‌ته‌وه
مامۆستای نه‌مر ئیبراھیم باڵدار له ڕۆژی ١٩٩٨/٧/١١ دا له به‌غدا و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ژیانئاوایی کرد‌و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌برێته‌وه بۆ سلێمانی له گۆڕستانی گردی سه‌یوان به خاك ده‌سپێردرێ.
به‌رھه‌مه چاپكراوه‌كانی
ئه‌لفوبێی نوێی كوردی – به‌غدا – چاپی یه‌كه‌می ١٩٥١ و تاكو ئێستا پتر له ٣٥ جار چاپكراوه‌ته‌وه، ٩٨ لاپه‌ڕه
ئه‌لفوبێ بۆ گه‌وران – به‌غدا – چاپی یه‌كه‌م ١٩٥٥
الابنیه المدرسیه للمدارس الابتدائیه – به‌غدا ١٩٦٥
سه‌رچاوه/ (ئینسایكڵۆپیدیای كوردی )