سەردێر

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، پیاوێک لە کتێب …شیکەرەوەی شاکارەکانی شعری کلاسیک

ئا؛ هۆشیار جەمال
نوسەر و توێژەر

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە بەھاری ساڵی ١٩٠٣دا لە گوندی تەکیەی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ‌ ھاتووەتە دنیاوە کە ئەمە ڕای بەشێک لە لێکۆڵەرانە، بەڵام بۆچوونێکی تریش هەیە کە مامۆستا  لە گوندێکی  نزیک شاری مەریوان بەناوی ئاوای گوێزە کوێری لە دایکبووە. هەروەها لەسەر ساڵی لە دایک بوونەکەشی ڕاجیای هەیە کە هەندێک سەرچاوە دەڵێن لە ساڵی ١٩٠١ لە دایکبووە، ‌و ناوی تەواویشی” عەبدولکەریم محەمەد فەتاح‌ سڵێمان” ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتوکە ئایینییەکان لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو چووەتە خانەقای مەولانا خالید  بە خزمەت بە ناوبانگترین زانای ئەو سەردەمە (مامۆستا شێخ عومەر ئیبنو قەرەداغی) دەگات و کۆتا پلەی زانستی دەخوێنێت و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە شاری سلێمانی مۆڵەتی مەلایەتی و وانەبێژی وەرگرتووە.

لە پاش ئیجازە وەرگرتن دەچێتە ئاوای (نێرگسەجار) و بۆ ماوەی چوارساڵ لەوێ دەمێنێتەوە، پاش ئەوە لە ساڵی ١٩٢٨ لە سەرداوای گەورە مورشیدی ئەو سەردەمەی کوردستان حەزرەتی شێخ عەلائەدین بە پێشوازیەکی گەرمەوە لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا دەچێتە بیارە و دەبێتە وانەبێژی ئەو مەدرەسەیە کە ناوەندێکی بەهێزی ئاینی و عیرفانی و گەورەترین زانکۆ و فێرگەی ئەو سەردەمەی کوردستان بووە، مامۆستا لە بیارە بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ دەمێنێتەوە. پۆل پۆل فەقێ لە کورد و نەتەوەکانی دیکە وەکو عەرەب و فارس و تورک دەهاتنە خزمەتی و بەهرەی بەرزی زانستیان لێ وەردەگرت لەسەر دەستی مامۆستا بڕوانامەی مەلایەتیان وەردەگرت.
پاشان لە ساڵی ١٩٥١ ماڵئاوای لە بیارە دەکات و بەرەو سلێمانی کۆچ دەکات و لە مزگەوتی ” حاجی حان” مامۆستای دەکات.
لەپاش ئەوەی هەندێک کێشە و ناکۆکی بۆ دروست دەبێت، دڵی دەڕەنجێت و سلێمانی بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە تەکیەی تاڵەبانی لە کەرکوک لەوێش بۆ ماوەی شەش ساڵ سەرقاڵی نووسین و وانە وتنەوە بووە بە مامۆستایانی شاری کەرکوک، لە ساڵی ١٩٦٠ دەچێتە بەغداد و یەکەم جار لە مزگەوتی ئەحمەدی بەناوی پێش نوێژ و ختیبەوە دائەمەزرێت.
کاروانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لەساڵی ١٩٦٤ لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی ” مودەریس” دامەزراوە، زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ‌ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ ئەو گەورە زانا کوردە کە دەریایەک بوو لە زانست کۆڕی وانە ووتنەوە و فتوای لە ئاسمانی هەموو دونیای ئیسلامیدا دەنگی دایەوە،
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و “شێخ عوسمان و سەراجەدین”ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بەکوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا. نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بەزمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی‌ بەزمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی‌ توانای‌ فتوای ئایینی بووە، لەدوای ئەوەی ساڵی ١٩٧٣ خانەنشین کراوە لەلایەن بنەماڵەی شێخی گەیلانییەوە، شەرەفی مانەوەی لە مزگەوتی گەیلانی پێبەخشراوە بۆ فەتوادان بۆ مسوڵمانان و پێشنوێژی کردنیان، یەکەم مەلای کورد بووە کە وتارەکانی ڕۆژی هەینی بە زمانی کوردی خوێندووە، هەروەها چەندین ساڵ‌ پۆستی سەرۆکی “ڕابیتەی زانایانی عێراقی” ی بەدەستەوە گرتبوو، کە ئەو پۆستەی لەساڵی  ١٩٧٤ دواتر بووە موفتی هەموو عێراق.
ماوەیەکیش ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق – د‌ەستەی کورد – بووە ، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دوای بەسەر بردنی زیاتر لە100  ساڵ تەمەنی پڕ بەرهەم  ٢٩ لەسەر٣٠/٥/٢٠٠٥٣ لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەشاری بەغداد بەخاک سپێرداوە.
نازناوەکانی مامۆستای مودەڕیس.
مامۆستای مودەڕیس نازناوێکی زۆری هەیە و لەهەموویان دیارتر (مودەڕیس)ە، کە بەمانای (وانەبێژ) دێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە (٢٥) ساڵ لە بیارەدا وانەی وتوەتەوە، خۆیشی هێما بەم نازناوە دەدات لە کۆتایی کتێبی (قواعد الفوائح)دا دەفەرموێ: “فقیر مۇلف عبدالکریم فرزند محمد مشهور بـ مدرس”.
 یەکێکی تر لە نازناوەکانی بریتییە لە (نامی) کە ئەمەش نازناوی شیعرییەتی و لە شیعرە کوردی و فارسییەکانیدا بەکاری دێنێت، بەڵام لە شیعرە عەرەبییەکانیدا بەکاری ناهێنێ، هەربۆیە لەنێوەندی عێراقدا بەم نازناوە نەناسراوە.

هەر بەم نازناوەوە سێ پەرتوکی بە چاپ گەیاندووە کە بریتین لە:

١- بەدیع و عروزی نامی.

٢- تەفسیری نامی.

٣- خولاصەی تەفسیری نامی.

هەروەها وشەی نامی لە زۆرێک لە شیعرەکانیدا بەدیدەکەی وەک:

(نامی) ئەناڵی لە دەرگای ڕەحمەت
بۆ عەفوی خۆی و ماباقی ئوممەت
یان:
 (نامی) بۆ مەولای ساداتی کیرام
دیاری ئەنێرێ بە بەستەی سەلام
 لەگەڵ ئەم دوو نازناوەدا مامۆستای مودەڕیس ناوەکەی پاڵ دەدرێتە پەنای هەندێ شوێن، وەک: -مامۆستا عەبدولکەریمی بیارە، لەبەر ئەوەی لەوێ زۆر ماوەتەوە. -مامۆستا عەبدولکەریمی شارەزووری، دەدرێتە پاڵ شوێنی هۆزەکەی. -مامۆستا عەبدولکەریمی کوردی، دەدرێتە پاڵ گەلەکەی.
هەندێک لە بەرهەمەکانی مامۆستا عبدولکەریمی مودەریس بە زمانەکانی کوردی ، عەرەبی ، فارسی.

 ١. باخچەی گوڵان.

 ٢. بارانی ڕەحمەت.

 ٣. بەهارو گوڵزار.

 ٤. بنەماڵەی زانیاران.

٥. بهارستان مولانا جامی.

٦. تەصریفی زنجانی.

٧. تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا).

٨. پەنا و سکاڵا.

٩. حەج نامە.

١٠. خوڵاصەی تەفسیری نامی.

١١. دانشمندان كرد – در خدمت علم ودین (فارسی).

١٢. دوو رستەی مرواری.

١٣. دیوانی فەقێ قادری هەماوەند.

١٤. دیوانی مەحوی.

١٥. دیوانی مەولەوی.

١٦. دیوانی نالی.

١٧. ڕۆژگاری ژیانم.

١٨. ڕۆژگای بەهەشت.

١٩. ڕێگای پێغەمبەر.
٢٠. سەرچاوەی ئایین.

٢١. سۆسەنی کۆسار.

٢٢. شەریعەتی ئیسلام لە ٤ بەرگدا.

٢٣. شەمامەی بۆندار.

٢٤. شەوچرا.

٢٥. شمشێر کاری.

٢٦. عەقیدە مەرچیە.

٢٧. فوائد الفوائح.

٢٨. كەراماتی حچرە چیا‌و الدین “قدس سره”

٢٩. لەپەنای پێغەمبەر.

٣٠. لیمۆی مەزەدار.
٣١. مەولودنامە و میعراجنامە.

٣٢. نوسراوەکانی كاك احمدی شیخ.

٣٣. مناجات (پاڕانەوەکان).

٣٤. نامەی بەختیار.

٣٥. نامەی پیرۆز.

٣٦. نامەی هۆشیار.

٣٧. نامەی بۆدار.

٣٨. نووری ئیسلام.

٣٩. نووری قورئان.

٤٠. هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر و یاوەرانیدا.

٤١. وەفات نامە.

٤٢. وەنەوەشەی نازدار.

٤٣. وتاری ئایینی.

٤٤. یادی مەردان (دوو بەرگ).
٤٥. ئەساسی سەعادەت(بناغەی بەختەوەری).
٤٦. ئیمان و ئیسلام.

٤٧. ئاوی حەیات.

٤٨. ڕاڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی سالم.

٤٩. ارشاد السٲلک الی المناسک: لەباسی حەجدا نوسیوویەتی.

٥٠. المواهب الحمیدە فی الفریدە: لە زانستی (نحو)دا ئەمەی نوسیووە و زۆر بەجوانی (فریدە) کەی سیوتی ڕاڤە کردووە و لەدنیای فەوتان ڕزگاری کردووە.

٥١. نور الایمان: لەزانستی عەقائیددا نوسراوە.

٥٢. ارشاد الٲنام الی ٲرکان الاسلام: لەزانستی فقهیدا نوسیویەتی.

٥٣. رسائل العرفان فی الصرف و النحو والوچع و البیان: ئەمەش چەند نامیلکەیەکی لەخۆ گرتووە:

ٲ- الصرف الواچع للمبتدئین.
ب- مفتاح الٲداب: لەزانستی نەحودا.
ج- المقالات فی المقولات.
د-رسالە العزیزە فی المنگق.
هـ- الوجیهە المرچیە فی المواجهات.
٥٤. اعلام بالغیب واهام بلاریب: ڕاڤەی هەندێ فەرموودەی پێغەمبەر.

٥٥. علماۇنا فی خدمە العلم و الدین: بە ڕاستی لەم پەرتووکەوە مامۆستا وەک کەشکۆڵێک بۆ زانایانی کورد دەردەکەوێت.

٥٦. مواهب الرحمن فی تفسیر القران: حەوت بەرگە لە تەفسیری قورئاندا.

٥٧. خلاصە منڤومە جواهر الكلام فی عقاید أهل الاسلام: کورتکراوەی پەرتوکی جواهر الکلامی خۆیەتی.

٥٨. الرسالە وانوارها: سەبارەت بە پەیامی پێغەمبەران و موعجیزەکان.

٥٩. اسناد الٲعلام الی حچرە سید الانام.

٦٠. الفرائد الجدیدە علی المگالع السعیدە: ڕاڤەی (مگالعی سیوگی)یە لە زانستی نەحوادا.

٦١. الوردە العنبریە فی مدح حیر البریە.

٦٢. اڵانوار القدسیە فی اڵاحوال الشخصیە.

٦٣.الوسیلە فی شرح الفچیلە: ڕاڤەی (الفچیلە)ی مەولەویە بە عەرەبی لە عیلمی کەلامدا.

بەزمانی فارسی: -نامیلکەی (شمشێر کاری بر ئسیمی رستگای) وەڵامە بۆ پەرتووکی (ئسیمی رستگاری) کە لەسەر ئیجتیهاد و تەقلید ئایەتوڵڵا موحەممەد مەردوخی سنەی نووسیویەتی و مامۆستای مودەڕڕیس وەڵامی بۆ نووسیوە.

٦٤. فوائد الفوائح در شرح (منڤومە الفوائح) کە مەولەوی لە عەقائدا و بەزمانی فارسیی هۆنیوەتەوە و مودەڕیسیش شیکە ڕاڤەیەکی کردووە و مەولەوی مەلەوان لە فارسیدا ناساندووە بە عەجەمستان.

دەستنووسەکانی مامۆستای مودەڕڕیس.

لەڕاستیدا مامۆستای مودەڕڕیس  کتێب گەلێکی هەن کە هێشتا بەدنیای چاپنەگەیشتوون:
بە زمانی کوردی ئەمانەی نووسیوە:
1. نامەی حەقیقەت.

2. سۆسەنی کۆسار: ئامۆژگارییە بۆ مسوڵمانان.

3. وەنەوشەی نازار. -پەیڕەوان: باسی خەلیفە دیارەکانی شێخ عوسمان سراجەدینی یەکەم و کوڕەکانی دەکات.

4.باخچەی مەعریفەت.

5. ڕاڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی بێسارانی.

6.شەمامەی بیندار: فەلسەفە و ئامۆژگارییە.

7. ڕاڤەی تەصریفی زنجانی: بە کوردی لە زانستی صەرفدا.

8. باوەشێنی دڵ بەچەند دەستە گوڵ باسی ژیانی خۆی دەکات تا بوونە مامۆستا لە بیارە، پاشان وەک وەفایەک باسی شێخەکانی نەقشی دەکات بە مەولانا خالید دەست پێدەکات و بە شێخ (عومەر چیا‌والدین) کۆتای دێت و مەخابن ئەم کتێبەی تەواو نەکردووە بە خەتەکەیدا پێ دەچێ لە تەواوی پیری و دەست لەرزۆکی نوسیبێتی.

دەستنووسە فارسییەکان بریتیین لە.

9. (شهاب سما در رجم جن جان نما): ئەمەش وەڵامە بۆ کتێبی (جان نما) دانراوی ئایەتوڵڵای مەردرخی لە عەقیدەدا.

10. فیوچاتی خدای ژی من: ڕەددی پەرتووکی (یزدان و ٲهریمن): دانراوی ئایەتۆڵڵای مەردۆخییە کە هەم کتێبەکەی مەردۆخی و هەم وەڵامەکەی مودەڕڕیس هۆنراوەیە.

11. گلزاری حکمت در رباعیات فارسی: نامیلکەیەکە لەسەر شێوەی هۆنراوەی فارسی لەگەڵ چەند چوارینەیەکی فارسی.

12. هۆنراوەیەکی فارسی لە زانستی تەجویددا.

13. ڕای رحمت حق: شیعرە بە فارسی.

بە زمانی عەرەبی.

15. العلمان فی العلمین: لە زانستی (وچع و استعارە).

16. شرح حدائق الصمدیە لە زانستی نەحودا نوسیوویەتی.

17.العقد الژهب فی جید الٲدب: لەزانستی (بدیع و عروچ)دا دایناوە.

18. خلاصە التبیان ئەمانە هەمووی دەستنووسن و بە عەرەبی نووسراون.
سەرچاوەکان کتێب

١/ ئامادەکردنی، عبدولدائم مەعروف هەورامی، سەدەیەک تەمەنی نورین مامۆستا عبدولکەریمی مودەڕیس بەپێنووسی خۆی بناسە، بڵاوکراوەکانی پڕۆژەی تیشک، شاری سلێمانی ، چاپی یەکەم، ساڵی ٢٠٠٧ زاینی.

٢/ دانراوی مەلا عبدولکەریمی مودەڕیس، شەوچەرەی دڵدار،انتشارات امام ربانی،چاپی یەکەم  مەریوان،ساڵی ٢٠١٠زاینی.


هەلبژاردە

گرنگترینەکان